Mobile menu

٦٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە شیلادزێ هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

Shiladze 10.6.2018  

لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرتاسەری ناوچەکانی کوردستاندا، پێداویستی خۆراکی و تەندرووستی گەیەندرایە خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سنوری شیلادزێ.

 

رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨ چالاکییەکی دیکە لە کۆی چالاکییەکانی پرۆژەی هاوکاری کردنی خێزانە هەژار و کەمدەرمەتەکانی کوردستان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بەڕێوەچوو. لەو چالاکییەدا پارسێلی خۆراک و پارسێلی تەندرووستی پێشکەش بە ٦٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کرا.

 

ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و هاوکاری کردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانە لەم مانگەدا.