Mobile menu

٥٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دهۆک هاوکارییان پێشکەش کرا

dhok 11

پرۆژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، خاوەنپێداویستییانی تایبەتی لە پارێزگای دهۆک گرتەوە و پێداویستی خۆراکی پێشکەش بە ٥٠٠ خێزان کرا.

 

رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە مانگی رەمەزاندا، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە پارێزگای دهۆک و لەو پرۆەیەدا پارسێلی خۆراک پێشکەش بە ٥٠٠ خێزانی خاوەنپێداویستی تایبەت کرا.

 

جێگای ئاماژەیە خاوەنپێداویستییانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە گرنگی تایبەتییان پێدەدرێت و ئەمە بێجگەلە پێشکەش کردنی ئەم جۆرە هاوکارییانە، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا کەلووپەل و پێداویستییەکانی وەکوو (ویلچەر و عەکازە و رەوڕەوە و زۆر شتی دیکە)یان پێشکەش دەکرێت.