Mobile menu

لە مزگەوتەکاندا 20400 قورئانی پیرۆز دابەش دەکرێت

mzgaw 12 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی لە پرۆژەیەکی جیاوازدا، هەڵمەتی دابەشکردنی قورئانی پیرۆز لە ناو مزگەوتەکانی شاری هەولێر بەڕێوەدەبەن.

 

mzgaw 12 2 رێکەوتی ١١/٦/٢٠١٨ پرۆژەی دابینکردنی قورئانی پیرۆز بۆ مزگەوتەکانی ناو شاری هەولێر دەستی پێکرد و لەم هەڵمەتەدا بۆ هەر مزگەوتێک ٦٨ قورئانی پیرۆز دابین دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە بەردەوام دەبێت، هەتاکوو سەرجەم 20400 کتێبی قورئانی پیرۆز لە ناو مزگەوتەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.

 

ئەم پرۆژەیەی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتییەوە چووەتە بواری جێبەجێکردن و تیایدا هەوڵدەدرێت زۆرترین مزگەوت بگرێتەوە.