Mobile menu

هاوکاریکردنی خێزانەکانی کەرکووک لە هەولێر بەردەوامە

karkuk 25.6.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی و تەندرووستی گەیاندە ٢٠٠ خێزانی کەرکووک کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، کەرکووکیان جێهێشتووە و هەتا ئێستا لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.


دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر ئاوارەبوونی کوردانی کەرکووک و دەوروبەری بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، بەشێکی زۆری خێزانەکان هێشتا لە پارێزگای هەولێر ماونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠٠ خێزانی کەرکووکیان لە پارێزگای هەولێر بەسەر کردەوە و پێداویستی خۆراکی و تەندرووستیان پێشکەش کردن. لەم پرۆژە خێرخوازییەی دەزگادا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس سودمەند بوون.

جێگای ئاماژەیە لەیەکەم رۆژی هاتنی بە کۆمەڵی خەڵکی کەرکووک بۆ هەولێر دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەدەمییانەوە رۆشتووە و پێداویستییە هەرە گرنگەکانی لە سەرەتادا بۆ دابین کردوون و پاشان لە رێگەی ناونووسینیانەوە، بە میکانزیمێکی رێک و پێک هاوکارییەکانییان پێشکەش کراوە.