Mobile menu

بەهۆی سوتانەوە خانووی دوو خێزان لە پارێزگای دهۆک زیانیان بەردەکەوێت

dhok 9.7.20181

دوێنێ شەو بەهۆی ئاگرەوە ماڵی هاوڵاتییەک لە دهۆک دەسوتێت و زەرە و زیانێکی زۆر بەر کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەکەوێت بەڵام خۆشبەختانە ئەم رووداوە زەرەر و زیانی مرۆیی نەبووە. هەروەها لە زاخۆ ئاگر زەرەر و زیان بە خانوی پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان دەگەیەنێت.

 

dhok 9.7.201821 بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانانە ئەمرۆ رێکەوتی ٩/٧/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستییان گەیاندە شوێنی رووداوەکان و هاوکارییەکانی وەکوو (سۆبە، بەتانی، دۆشەک، پارسێلی خۆراک و تەندرووستی و جلوبەرگیان)پێشکەشی ئەو دوو خێزانە کرد.

 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەردەم ئامادەن بۆ گەیاندنی هاوکاری لە باری لە ناکاودا و رێوشوێنی گونجاو دەگرنە بەر بۆ پێشکەش کردنی یارمەتییەکانیان و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ کەسانی لێقەوماو.