هاوکاریکردنی خێزانە بێسەرپەرشتەکان بەردەوامە
Mobile menu

هاوکاریکردنی خێزانە بێسەرپەرشتەکان بەردەوامە

AZiz 17.7.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی کۆمەڵێک خێرخواز مانگانە بڕە هاوکارییەک دەبەخشنە خێزانە بێسەرپەرشتەکان لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی باری ئابوری خێزانەکان.

 

AZiz 17.7.20181 لە درێژەی دابەشکردنی هاوکارییەکاندا لە رێکەوتی ١٧/٧/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری خێرخوازێک لە کەرکووک موچەی مانگانە بۆ ١٥ خێزان و لە پارێزگای دهۆک بۆ ٣٥ خێزانی بێ سەرپەرشت دابین دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری خێرخوازان مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەریەکە لە ٢٣١ خێزانی بێسەرپەرشت کە پێشتر لە لایەن تیمەکانی دەزگاوە ناویان تۆمار کراوە دابین دەکات.