Mobile menu

هاوکاریکردنی خێزانە بێسەرپەرشتەکان لە سلێمانی و گەرمیان بەردەوامە

slemani 22.7.2018

لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکاری ماددی مانگانە پێشكەش بە ٩٨ خێزانی بێسەرپەرشتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکرێت.

 

رێکەوتی ٢١/٧/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای سلێمانی، موچەی مانگانەی ٥٤ خێزانی بێسەرپەرشتیان دابەشکرد. هەر لە درێژەی دابینکردنی موچەی مانگانەی خێزانەکاندا لە ئیدارەی گەرمیان هاوکاری ٤٤ خێزانی دیکەی بێسەرپەرشت کرا.

 

جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکان لە رێگای چەندین خێرخوازەوە دابین دەکرێن و مانگانە بۆ هەر خێزانێک بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی دابین دەکرێت. کۆی گشتی سودمەندبووانی ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە ٢٣١ خێزانی بێسەرپەرشتە.