Mobile menu

لە شارۆچکەی سێمێل هاوکاری خێزانە هەژارەکان دەکرێت

A Dhok 29.7

لە درێژەی کارە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، هاوکارییەکان دەگەیەنرێنە شارۆچکەی سێمێل و پێداویستی خۆراکی و تەندرووستی پێشکەشی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکرێت.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٩/٧/٢٠١٨ کاروانێکی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە شارۆچکەی سێمێل و بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان تیمەکانی دەزگا پێداویستی خۆراکی و تەندرووستییان پێشكەشی ٧٥ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام پاڵپشتی لێقەوماوان و خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە چەندین پرۆژەی جۆراوجۆردا هاوکاری گەیاندووە پێیان و رۆژانە لە ئۆفیسەکانی دەزگادا ناوی خێزانەکان بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری پێیان تۆمار دەکرێت.