١٠٠ خێزانی شەهید لە شارۆچكه‌ی خەبات هاوکاری کران

تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ١٠٠ خێزانی شەهیدان گەیشتە شارۆچكه‌ی خەبات.

رێکەوتی ٣١/١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی چالاکییەکانیدا بۆ خێزانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕێوه‌بردو تیایدا پارسێلی خۆراك و پێداویستی بۆ ١٠٠ خێزانی شەهیدی دەستی داعش دابین کرد.

شايانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی بۆ ماڵباتی شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌مده‌رامه‌تانی كوردستان ده‌كات.