٢٥٠٠ پارسێل خۆراکی وشک لە نزیک نەینەوا دابەشکرا

 

رەوشی خێزانەکای ناوچە تازە ئازادکراوەکانی نەینەوا و دەورووبەری لە  بارودۆخێکی ناجێرگیردایە و کەمترین خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانەیان بە دەست دەکەوێت.

رێکەوتی ٦/٢/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی لە هەڵمەتێکی بێ وێنەدا هاوکاری خۆراکیان گەیاندە ٢٥٠٠ خێزانی شارەدێی نەمروود کە پێداویستی خۆراکیی رۆژانەی ئاوارەکانی دابینکرد.

شارەدێی نەمروود دەکەوێتە سنووری جوگرافیایی پارێزگای نەینەوا و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانە کە دانیشتوانەکەی بەهۆی کەمی خۆراک و پێداویستییەوە توشی زۆر گرفت و کێشە هاتوون.