١٢ خێزانی قوربانی دەستی داعش هاوکاری کراون

 

لەگەڵ هاتنی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی عێراقی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و بەشێکیشیان لەکاتی بەرەنگار بوونەوەی داعشدا گیانیان لەدەست داوە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێکەوتی ٦/٢/٢٠١٧ لە شارەدێی نەرموود ١٢ خێزانی بەسەر کردەوە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی خێزانەکەیان گیانیان لەدەست داوە و هاوکاری پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد.

 

رەوشی خێزانەکان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان ناجێگیرە و بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانانەی کە کەسوکاریان لە شەری داعشدا لە دەستداوە زۆر نالەبارترە، بۆیە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێکی بەرچاوی پێداویستی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.