Mobile menu

دووەم کاروانی هاوکارییەکان گەیەندرایە شارەدێی نەمروود

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی دووەم کاروانی هاوکارییەکانی گەیاندە شارەدێی نەمروود و دەورووبەری و تیایدا ١٠٠٠ خێزانی دیکە سوودمەند بوون.

رێکەوتی ٨/٢/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی هاوکاری خۆراکییان بۆ خێزانەکانی شاردەێی نەمروودی سەربە پارێزگای نەینەوا دابینکرد.

جێگای ئاماژەیە رۆژی پێشووش هاوکاری بۆ ٢٥٠٠ خێزانی دیکەی شارەدێیەکە دابەشکرابوو.

ناوچە تازە ئازادکراوەکان کەمترین خزمەتگوازریان هەیە و هاوکاری و پێداویستی بۆ خەڵکی ناوچەکە زۆرکەم دابین دەکرێت. زۆربەی خەڵکی ناوچەکان بەهۆی کەمی ئازووقەوە تووشی گرفت بوون.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەماوەی حەفتەی رابردوودا ئەمە دووەم هەڵەمەتی هاوکاریی خۆراکییە کە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیەی بەڕێوەدەبات و یارمەتییەکان پێداویستی بەشێکی زۆری خەڵکەکە پڕ دەکاتەوە.