لە پیرزین پێداویستی جۆراوجۆر بۆ ئاوارەکان دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی مانگی سووری ئیماراتی پێداویستی جۆراوجۆری بۆ ٦٢٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی (بەحرکە، شاوێز و پیرزین) دابەشکرد.

 

رێکەوتی ٩/٢/٢٠١٧ هەڵمەتێکی هاوکاری ئاوارەکانی نیشتەجێی سێ ناوچەی (بەحرکە و شاوێز و پیرزین) بەڕێوەچوو، لە هەڵمەتی هاوکاریەکەدا پێداویستییەکانی بەتانی و سۆبە و پارسێلی خۆراک بۆ ٦٢٠ ئاوارە دابین کرا.

بەهۆی شەڕی داعشەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی موسڵ و دەورووبەری ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە رەوشێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێکی بەرچاوی پێداویستییەکانیان بۆ پڕ دەکاتەوە.