Mobile menu

هاوكاری ٢٥٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شه‌قڵاوه‌و بالیسان كرا

له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ خێرخوازییه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ناوخۆی كوردستان رایگه‌یاندوه‌و تیایدا 22 هه‌زار خێزان سودمه‌ند ده‌بن، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌و بالیسان و تیایدا 250 خێزان له‌ هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ هاوكاریكران.

رۆژی 9/3/2017 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 22 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه‌ هاوكارییه‌كانی دابه‌ش ده‌كات، هه‌ر له‌درێژه‌ی پرۆسه‌كه‌دا، تیمه‌كانی ده‌زگا گه‌یشتنه‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌و ناحیه‌ی بالیسان و پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 250 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شكرد.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رۆژی 1/3/2017 به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (بارزانیی نه‌مر) هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی به‌رفراوانی راگه‌یاند كه‌ تیایدا 22 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌رتاپای كوردستان هاوكاری ده‌كرێن.