بەشەخۆراکی مانگی سێی ٢٤٢٠ خێزان دابین دەکرێت

لە درێژەی دابینکردنی بەشەخۆراکی ئاوارەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی ٢٤٢٠ خێزانی ئاوارەیان لە زومار و کەمپی گەرماوەی سەر بە قەزای شێخانیان دابینکرد.

 

رێکەوتی ١٦ی ئاداری ٢٠١٧ هاوکات لەگەڵ یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەی شەهیددا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی مانگی سێی ٢٤٢٠ خێزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک دابەشکرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک مانگانە بەشەخۆراکی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن، هەربەشەخۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک.

 

پرۆگرامی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN  و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.