Mobile menu

هاتنی ئاوارەی نوێ بۆ کەمپەکان بەردەوامە

رۆژانە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی موسڵ ئاوارەی سنووری هەرێمی کوردستان دەبن و  لە ماوەی مانگی سێدا شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەکان روویان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی  ١٧ی ئاداری ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی نێرگزلی پێشوازییان لە ٣٤٢ ئاوارەی نوێ کرد، کە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاوارە بوون.

 

 لە گەڵ درێژبوونەوەی پرۆسەی ئازاد کردنەوەی موسڵ، ژمارەیەکی زیاتری خەڵک ئاوارە دەبن و بەهۆی نالەباری کەمپەکانی سنووری ئیدارەی عێراقی، ئاوارەکان روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پێشوازیی ئاوارەکانەوە دەچێت، جێگەی مانەوە و  پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین دەکات.