Mobile menu

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دیبەگە بەردەوامە

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ئاوارەکان و لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا لە کەمپەکانی دیبەگە، جلوبەرگ و پێداویستی ناوماڵەی بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەشکرد.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٩ی ئاداری ٢٠١٧ لە کەمپەکانی دیبەگە جلوبەرگ بۆ ٢٨٧ خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و BHHF دابەشکرا.

 

هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی ناوماڵەی بۆ ٢٨٧ خێزانی دیکەی کەمپەکانی دیبەگە دابینکرد.

 

کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاوارە بوون.