به‌شه‌ خۆراکی مانگی سێی 5734 خێزانی ئاواره‌ دابین ده‌کرێت

wfp 20.3.2017

 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابینکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ی ئاواره‌کان و به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک به‌شه‌خۆراکی 5734 خێزانی له‌  قه‌زاکانی خه‌بات و شێخان دابینکرد.

 

تیمه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک مانگانه‌ به‌شه‌خۆراکی زیاتر له‌ 20 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ دابین ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 20/3/2017 له‌ قه‌زای شێخان به‌شه‌خۆراکی 3134 خێزانی ئاواره‌یان دابین کرد.

 

هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک به‌شه‌خۆراکی مانگی سێی 2500 خێزانی دیکه‌ی له‌ قه‌زای خه‌بات دابین کرد.