Mobile menu

بەشەخۆراکی ٧١٢ خێزانی ئاوارە لە کۆیە دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک مانگانە بەشەخۆراکی  زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن.

 

رێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ بەشەخۆراکی مانگی چواری ٧١٢ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی قەزای کۆیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین کرا.

 

هەر پارسێلی خۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک، پێداویستی خواردنی مانگێکی خێزانێک پڕ دەکاتەوە.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.