٣١٦٠٠لیتر نەوت بۆ ئاوارەکانی حەسەنشام دابین کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ٣١٦٠٠ لیتر نەوتی بۆ ١٥٨٠ خێزانی ئاوارە دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام نەوتیان بۆ ١٥٨٠ خێزان دابین کرد، هەر خێزانێک بڕی ٢٠ لیتر نەوتی بۆ دابین کرا.

هەروەها لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  بۆ ئاوارەکان بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ، لە کەمپەکانی دیبەگە پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ٢٥٤ خێزانی دیکەی ئاوارە دابین کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە هاوکاری جۆراوجۆر بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکات و بەرێوەبەری کەمپەکانی لە ئەستۆدایە.