بەشەخۆراکی نزیکەی ٥ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکرێت

لە سنووری قەزای شێخان بەشەخۆراکی مانگی چواری ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین دەکرێت.

 

رۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکییان بۆ ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لە (ئەلقوش، کەلکچی، مەهەتێ، چرا، ئەتریش، بەیتنار و قەسرۆک)ی سەربە قەزای شێخان دابەشکرد.

 

هەر بەشەخۆراکێک پێکدێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆاکی وشک و لەلایەن بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار ئاوارەدا دابەشی دەکات ئاوارەکاندا دابەشی دەکات.