١٢٧٣ خێزانی ئاوارە لە دیبەگە هاوکارییان پێشکەش کرا

 

لە دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی رێکخراوی مرۆیی ئومێد بەخش و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هاوکاری بۆ ١٢٧٣ خێزانی ئاوارەی دیبەگە دابین کرد.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠١٧  دوو هەڵمەتی هاوکارییەکان لە کەمپەکانی دیبەگەدا بەڕێوەچوون و ١٢٧٣ خێزان سوودمەند بوون. دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی مرۆیی ئومێد بەخش جلوبەرگییان بۆ ١٠١٩ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەو رۆژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پێداویستی خاوێنکەرەوەی پێشکەشی ٢٥٤ خێزانی دیکە کرد.

 

کەمپەکانی دیبەگە بریتین لە (دیبەگە یەک و دوو، دیبەگە یاریگا) دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەورووبەری، سەرجەم کەمپەکان لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە بەڕێوە دەبرێن.