زیاتر لە هەزار ئاوارە دەگەنە کەمپێکی نوێ لە خازر

لەبەر زۆری ژمارەی ئاوارەکان کەمپێکی نوێ دەکرێتەوە

 

کەمپی خازر U2 تەنیا چەند رۆژێکە کراوەتەوە و بەڕێوەبەرانی پێشوازییان لە هەزار ئاوارەی نوێ کرد کە بە هۆی خراپی بارودۆخیان پەنایان بۆ کەمپەکانی ژێر بەڕێوەبەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی هێناوە.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٣/٥/٢٠١٧ شەپۆلێکی بەرفراونی ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری روویان لە کەمپی نوێی خازر U2 کردووە و بە وتەی ئاوارەکان خواردن و پێداویستی زۆر بە ئەستەم دەست دەکەوێت و بەردەوام مەترسی تۆپباران لەسەر ژیانیان هەیە رەوشی خراپی ناوچەکانیان ناچاری کردوون کە پەنا بۆ کەمپەکانی سنووری کوردستان ببەن.

 

هەتا ئێستا هاوتنی ئاوارەکان بۆ ئەو کەمپە نوێیە بەردوامە و پێشبینی دەکرێت کە ژمارەیەکی زیاتر ئاوارە روو لە کەمپەکە بکەن.

 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پێشوازی ئاوارە کانەوە دێن و خواردنی گەرم و پێداویستییەکانی نیشتەجێ بوون پێشکەشی ئاوارە نوێێەکان دەکەن.