Mobile menu

٦٨٨٤ خێزانی ئاوارە بەشەخۆراکی مانگی پێنجیان بۆ دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ٦٨٨٤ خێزانیان دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٥/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی پێنج  ئاوارەکانیان لە ئەلقوش و رەبیعەی سەربە زومار دابین کرد و لەو چالاکییەدا ٣٨٨٤ خێزان سود مەند بوون.

 

هەر لە هەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  لە کەمپی نێگزلی بەشەخۆراکی ٣٠٠٠ خێزانی دیکەی ئاوارەیان بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک دابەشکرد.

 

مانگانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی ئاوارەکان دابین دەکەن و هەر مانگێک زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزان سوودمەند دەبن.

 

...