٣١٢٣ خێزان لە کەمپی يسيان بەشەخۆراکییان بۆ دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک مانگانە بەشەخۆراکی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن و لە درێژەی چالاکییەکانیاندا بەشەخۆراکی ٣١٢٣ خێزانی ئاوارەیان دابین کرد.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١٦/٥/٢٠١٧ بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئاوارەکان لە کەمپی یسیانی سەر بە قەزای شێخان بۆ ٣١٢٣ خێزان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک دابین کرا.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.