Mobile menu

١٨٠٠پارسێل شیری و پێداویستی منداڵ دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری دەزگای روانگە ١٨٠٠ پارسێلی شیر و پێداویستی منداڵانی بۆ ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٦/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای روانگە چالاکییەکی بەرفراوانی هاوکارییەکانیان بۆ ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکەدا ١٨٠٠ پارسێل شیر و پێداویستی منداڵان بۆ ئاوارەکان دابین کرا.

 

کەمپی حەسەنشام دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشێکی بەرچاوی دانیشتوانی کەمپەکە منداڵان پێکی دەهێنن.