رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠٠ ژەمە خوانی بەربانگ دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە کەمپی ئاوارەکانی حەسەنشام ژەمە خواردنی گەرم لە کاتی بەربانگدا پێشکەشی ئاوارەکان دەکات.

 

رێکەوتی ١١/٦/٢٠١٧ وەکوو رۆژەکانی دیکەی رەمەزان زیاتر لە ٢٠٠٠ ئاوارە پێکەوە لەگەڵ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەربانگیان کردەوە، جێگای ئاماژەیە خوانی بەربانگ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی تورکیاوە دابین کرابوو.

 

لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار ژەمە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەکان لە حەسەنشام دابین کراوە و رۆژانە خوانی بەربانگ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت.