دابینکردنی بەشەخۆراکی ٢١٥٧ خێزانی ئاوارە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەردەوامن لە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ئاوارەکان و لەهەڵمەتێکدا بەشەخۆراکی مانگی شەشی ئاوارەکانیان لە کەمپەکانی قەزای شێخان دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای شێخان بەشەخۆراکی بەرنامەی جیهانی خۆراکیان بۆ  ٢١٥٧ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی مام رەشان و شێخانیان دابەشکرد.

 

هەر بەشەخۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک و مانگانە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک هەر مانگێک بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن.