Mobile menu

١٣ مۆلیدە بۆ ئاوارەکان لە چیای شەنگال دابین دەکرێت

١٣مۆلیدەی بەرهەم هێنانی کارەبا بۆ ناوچەی سەردەشتی چیای شەنگال بەمەبەستی بەرهەم هێنانی کارەبا بۆ ئاوارەکان دابین کرا.

 

رێکەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی GIZی ئەڵمانی و SP و کلێسای سویسری ١٣ مۆلیدەیان بە مەبەستی بەرهەم هێنانی کارەبا بۆ ئاوارەکانی ناوچەی سەردەشتی چیای شەنگال دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە کەمپی ئاوارەکان لە چیای شەنگال لە ماوەی رۆژێکدا دە کاتژمێر کارەبایان هەیە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی باشتر کردنی رەوشی ژیانیان لە کەمپەکانیاندا بە هاوکاری رێکخراوە هاوبەشەکانی مۆلیدەی کارەبای بۆیان دابین کردووە.