هاوکاری گەیەندرایە ١٥٠٠ خێزان لە کەمپی خازر

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکارییەکانی وڵاتی کوەیتی گەیاندە ١٥٠٠ خێزانی ئاوارە لەکەمپی خازر.

 

رێکەوتی ١٧/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکی خێرخوازیدا هاوکاری خۆراکی بە هەماهەنگی وڵاتی کوەیت بۆ ١٥٠٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی خازر دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبن و  بوونەتە پردی پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە جیهانییەکان و ئاوارە و پەنابەراندا.