Mobile menu

٨٠٧ موبەریدە بۆ خێزانەکانی تەلسقۆف دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا بۆ کەسانی لێقەوماو و کەمدەرامەت کاروانێکی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی تەلسقۆف و ٨٠٧ ئامێری موبەریدەی بۆ خێزانە مەسیحییەکانی ئەو ناوچەیە دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٣/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگا، بە هۆی وەرزی گەرماوە کاروانێکی بەرفروانی هاوکارییەکانیان بۆ مەسحییەکان لە تەلسقۆف دابین کرد و ٨٠٧ خێزان ئامێری موبەریدە و پارسێلی خۆراکیان بۆ دابین کرا.

 

جێگای ئاماژەیە شارۆچکەی تەلسقۆف لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکرابوو، پاش ئازدکردنەوەی بەشێک لە خێزانەکان گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.