Mobile menu

خواردنی گەرم بۆ ٩٣٩ کەس دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەکەمپی نێرگزلی خواردنی گەرمی پێشکەشی ٢٤٠ خێزان و ٩٣٩ کەس دەکات و پێشوازییان لێ دەکات.

 

رێکەوتی ٣٠/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە نێرگزلی پێشوازییان لە ژمارەیەک ئاوارەی نوێ کرد کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و بارودۆخی خراپی ژیانیان ناوچەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە.

 

جێگای ئاماژەیە ٢٤٠ خێزان و ٩٣٩ کەس لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ژەمە خواردنی گەرم و شوێنی ‌حەوانەیان بۆ دابین کرا.