Mobile menu

هاوکاری ئەو خێزانە ئاوارانە دەکرێت کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری دەگەیەنێتە ئەو خێزانانەی کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٣/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییان گەیاندە ٦٨ خێزان کە پاش ئاوارەبوونیان بەمەبەستی درێژەدان بە ژیانی ئاسایی خۆیان گەرانەوە گوندەکەیان.

 

پاش سێ ساڵ ئاوارە بوون ٦٨ خێزانی گوندی عەلیاوە لە سنووری قەزای مەخموور گەرانەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنیان چەندین پێداویستی ناوماڵەی بۆ ئاوارە گەڕاوەکان دابین دەکات.

 

پێداویستییەکان پێکهاتبوون لە (موبەریدە، بەتانی، کارتۆنی خۆراک و کارتۆنی تەندرووستی) کە بۆ سەرجەم ٦٨ خێزانەکە دابین کرا.