Mobile menu

دەرمان بۆ بنکەی تەندرووستی خازر و حەسەنشام دابین دەکرێت

دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی لە رێگەی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە کەمپی حەسەنشام و ١ تۆن دەرمان بۆ ئاوارەکان دابین دەکات.

 

بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام بەهۆی ژمارەی زۆری سەردانکەرانیانەوە توشی کەمی دەرمان و گرفت دەبنەوە و لەگەڵ بەردەوام بوونی گەرما و رەوشی خراپی ژیان لە ناو کەمپەکانی ئاوارەکاندا، پێویستی بۆ داودەرمان رۆژانە رووی لە زیاد بوونە.

 

پاش ئەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی لەسەر رەوشی ئاوارەکان کۆبوونەوە و میکانیزمی چۆنیەتی دابینکردنی هاوکارییەکان تاوتوێ کرا، رێکەوتی  4/8/2017 یەکەمین چالاکی هاوبەشیان پێکەوە بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١ تۆن دەرمانیان گەیاندە هەردوو بنکەی تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام کە دەرمانەکە لەلایەن دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانییەوە دابین کرابوو.