Mobile menu

ئاوارەکان لە دهۆک هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی بەسەر ١٠٠٠ خێزانی ئاوارە کە لە پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن دابەش دەکات.

 

رێکەوتی ٧/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی خۆراکی گەیاندە ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک، کە هاوکارییە خۆراکییەکە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقییەوە دابین کرابوون.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی تەموزدا ٤٣٦ چالاکی جۆراوجۆری لەسەرجەم سێکتەرەکانی کارکردنیدا بەڕێوەبردووە و لەو چالاکییانەدا ٦٣١٦١ خێزان سودمەند بوون.