Mobile menu

دیاری پێشکەشی منداڵانی ئاوارە لە کەرکووک دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا منداڵانی ئاوارە لە کەمپەکاندا بەسەر دەکاتەوە و دیاری جۆراوجۆریان پێشکەش دەکات.

 

رێکەوتی ٧/٨/٢٠١٧ ئۆفیسی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەمپی ئاوارەکانی لە نەزراوەی لە کەرکووک بەسەر کردەوە و دیاری پێشکەشێ ٦٠٠ منداڵی ئاوارە کرد.

 

جێگای ئاماژەیە رۆژانی پێشووتریش تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەریەک لە منداڵانی کەمپەکانی لەیلان یەک و لەلیلان دوویان بەسەر کردەوە و دیارییان پێشکەشی ٨٥٠ منداڵی ئاوارە کرد.