Mobile menu

پێشکەشکردنی گۆشتی قوربانی بۆ ٤٠٩٧خێزانی ئاوارە

Camp 2.9.2017

لە دووهەم رۆژی جەژنی قورباندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی (حەسەنشام U2، دیبەگە یاریگا، دیبەگە ٢، هەرشەم و گەرماوە) گۆشتی قوربانی پێشکەش خێزانە ئاوارەکان دەکات.

 

رێکەوتی ٢/٩/٢٠١٧ دووهەم رۆژی جەژنی قوربان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری رێکخراوەکانی (ید الرحمة، مانگی سوری ئیماراتی، المبادرون، مانگی سوری تورکی) و چەند خێرخوازێک گۆشتی سور بەبۆنەی جەژنەوە پێشکەش ٤٠٩٧ خێزانی ئاوارە دەکەن.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە جەژنی قورباندا هەڵمەتێکی هاوکاریکردنی بەرفراوان بەڕێوەدەبات و لەسەرتاسەری کوردستاندا هاوکاری ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی کەمدەرامەت دەکات.