Mobile menu

هاوکاری خێزانە گەڕاوەکان بۆ شنگال دەکرێت

Shnggal 7.9.2017

پاش گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە ئاوارەکان بۆ ناو سەنتەری شنگال دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک، هاوکاری پێشکەشی خێزانە گەڕاوەکان دەکات.

 

رێکەوتی ٧/٩/٢٠١٧ بەمەبەستی پشتگیری ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و هاندانی خێزانەکانی دیکەش هەتا بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک هاوکاری ٢٨١٥ خێزان لە شنگال دەکات.

 

هەرخێزانێک بڕی ٧٠ کیلۆگرام خۆراکی وشکی پێشکەش دەکرێت و ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبێت هەتا رەوشی ئابووری ئەو خەڵکانە جێگیر دەبێت.