Mobile menu

٤٩١ خێزانی ئاوارە جلوبەرگییان پێشکەش دەکرێت

REDTAG 13.9.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ بەسەر ٤٩١ خێزانی ئاوارەدا دابەش دەکات، کە جلوبەرگەکان لە لایەن REDTAG ەوە دابین کراون.

 

رێکەوتی ١٢/٩/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەک بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی  کەمپی دیبەگە ١ بەڕێوە دەبات.

 

لە چالاکییەکەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ بەسەر ٤٩١ خێزاندا دابەش دەکات کە سەرجەم پێداویستییەکان لەلایەن REDTAG دابین کراون.

 

کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی موسڵ و دەوربەری کە لەم چەند ساڵەوی دواییدا ئاوارە بوون.