Mobile menu

هاوکاری پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان لە دیبەگە دەکرێت

Dibaga4.10

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراکی وشک پێشکەشی ٧٩٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی دیبەگەدا دەکات.

 

رێکەوتی ٤/١٠/٢٠١٧ چالاکییەک بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکان لەکەمپی دیبەگە بەڕێوەدەبرێت کە تیایدا ٧٩٠ خێزانی ئاوارە پارسێلی خۆراکی وشكیان پێشکەش دەکرێت، جێگای ئاماژەیە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە هاوکارییەکانییان پێشكەش دەکات.

هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی (التطوع معنا) جلوبەرگ پێشکەشی ١٠٨ خێزانی دیکەی کەمپەکە دەکات.

 

بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی مانگی ٩دا زیاتر لە ١٧٨ هەزار خێزان لە چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سودمەند بوون کە لەناو ئەوانەدا ١٠٥ هەزار و ٣٣٦ خێزانیان هاوکاری خۆراکییان پێشکەش کراوە.