Mobile menu

جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشی پێشکەشی پەنابەران دەکرێت

Kawrgosk camp

٣٥ تیپی وەرزشی لە کەمپی کەورگۆسکی پەنابەرانی سوریادا هەن و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌ و رێکخراوی INTERSOS جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشییان پێشکەش دەکرێت.

 

رێکەوتی ٤/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی INTERSOS جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشی پێشکەشی ٣٥ تیپی وەرزشی لە کەمپی کەورگۆسکدا دەکەن، کە تیایاندا ٢١٠ یاریزان سودمەند دەبن.

 

لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا بەردەوام چالاکی و کێبەرکێی وەرزشی بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە بارودۆخی ناو کەمپ و درووستکردنی گیانێکی وەرزشی لە نێوان یاریزاناندا  بەڕێوەدەبرێت، بەشێکی بەرچاوی گەنجان و پێگەیشتوان لە چالاکییە وەرزشییەکاندا بەشداری دەکەن و کاتە بەتاڵەکانیان تیایاندا پڕ دەکەنەوە.

 

کەمپی کەورگۆسک یەکێکە لە چوار کەمپی پەنابەرانی سوریا کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەڕێوەدەبرێن، کەمپەکە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر.