Mobile menu

٣ هەزار خێزان ئاوارەی شنگال هاوکاری دەکرێن

shngal 8.10

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراک بۆ ٣ هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٨/١٠/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هاوکاری خۆراکییان پێشکەش ٣ هەزار خێزانی ئاوارە لە کۆمەڵگەکانی (گوهبەل و زوراڤا) دەکەن.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری جۆراوجۆر بە هەماهەنگی رێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکات.