Mobile menu

هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٥ هەزار خێزانی ئاوارە لە شنگال دەکرێت

shgal 10.10

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا لە ئۆفیسی شنگال بەهەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی  و JCC پارسێلی خۆراک بۆ ٥ هەزار خێزانی ئاوارە لە شنگال دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ جاری دووهەم  لە شنگال بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی و دەستەی هەماهەنگی قەیرانەکان لە دهۆک JCC هاوکاری خۆراکییان پێشکەش٥ هەزار خێزانی ئاوارە لە دەڤەری شەرفەدین و کۆمەڵگەکانی (یۆرک و دهولا) دەکەن.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری جۆراوجۆر بە هەماهەنگی رێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکات و تەنیا لە ماوەی مانگی نۆدا هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ١٠٥٣٣٦ (سەد و پێنج هەزار و سێ سەد و سی و شەش) خێزان کردووە.