Mobile menu

خولێکی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجە بۆ ئاوارەکان دەکرێتەوە

hassansham 28.11.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی بردنەسەرەوەی ئاستی هۆشیاری ئاوارەکان لەسەر نەخۆشیە مەترسیدارەکان، خولێکی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک لە حەسەنشام دەکاتەوە.

 

hassansham 28.11 رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەری رۆشنبیری و پێکەوەژیان لە کەمپی حەسەنشام خولێکی بردنەسەرەوەی ئاستی هۆشیاری خانمان لەسەر شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەدەبات و تیایدا رێگاکانی خۆ پاراستن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشیە بۆ بەشداران شی دەکرێتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاوارەکان و دروستکردنی ژیانێکی نوێ و پێگەیاندنیان لە کەمپەکاندا سەنتەری رۆشنبیری و پیشەیی پێکەوە ژیان، رێکەوتی ٢٧/٨/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنەرانی رێکخراوی Act Now Children's Fund و کارگێڕانی کەمپی حەسەنشام و ژمارەیەک ئاوارە ، دەکرێتەوە.