Mobile menu

بەشەخۆراکی ٤٥٠ خێزانی ئاوارە لە شێخان دابین دەکرێت

WFP12.12.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشە خۆراکی مانگی ١٢ی ٤٥٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی نێرگزلی سەربە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک دابین دەکات.

 

WFP 12.12.2017 رێکەوتی ١١/١٢/٢٠١٧ بەشەخۆراکی مانگی ١٢ی ٤٥٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی نێرگزلی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە دابین دەکرێت.

 

هەر بەشە خۆراکێک پێکدێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک (برنج، رۆن، نیسک و ئارد و  هتد)، کە پێداویستی خواردنی مانگێکی هەر خێزانێک پڕ دەکاتەوە.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.