٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن
Mobile menu

٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

BCF 28.1.2017

منداڵان رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی کەمپەکان پێک دەهێنن و لە بارودۆخی سەختی ژیانی ناوکەمپەکاندا سەرماش کێشەیەکی دیکەی بە کۆی ناهەموارییەکانیان زیاد کردووە و بۆ پێشگیری لەو کێشەیەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە دەکات.

 

رێکەوتی ٢٤/١/٢٠١٨ بەمەبەستی هاریکاری کردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکانی جم مشکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.