Mobile menu

١٢٠٩٦ ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

khazr 1.2.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقی لە ماوەی دوو رۆژدا جلوبەرگی زستانەیان پێشکەش بە ئاوارەکان لە کەمپی خازر کرد.

 

رێکەوتی ٣١/١/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی خازر چالاکییەکیان بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە درێژەی چالاکی رۆژی پێشوبوو کە سەرجەم ١٢٠٩٦ کەسی ئاوارەی دانیشتووی کەمپی خازر جلوبەرگی زستانەیان پێشکەش کرا.

 

کەمپی خازر دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و تایبەتە بە ئاوارەکان ئەو پارێزگایە و دەوربەری کە بەهۆی باری خراپی ناوچەکانیان هێشتا لەو کەمپەدا ماونەتەوە.