٤٩٩ خێزانی ئاوارە لە دیبەگە هاوکاری وەردەگرن

Dibaga.7.2.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە هەڵمەتێکی خێرخوازییدا هاوکارییان گەیاندە ٤٩٩ خێزانی ئاوارە لە کەمپی دیبەگە یەک.

 

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦/٢/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی دیبەگە یەک، پێداویستی خۆراکی و تەندرووستییان پێشکەش بە ٤٩٩ خێزانی ئاوارە کرد و ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبێت بۆ ئاوارەکان.

 

کەمپەکانی دیبەگە یەک دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر لە شارەدێی دیبەگە هەڵکەوتوون و تایبەتن بە ئاوارە عێراقییەکان کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگای نەینەواوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.