Mobile menu

٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

Mndali awara 8.2.0181

Mndali awara 8.2.01812 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە هاوکاری رێکخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە لە کەمپەکانی (شێخان و داودییە و شاریا) دەکات.

 

رێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ بەمەبەستی هاریکاری کردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی Mndali awara 8.2.0186 جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە

ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.