Mobile menu

٥٩٣ خێزانی ئاوارە پێداویستی خۆراکی وەردەگرن

bahrka 15.3.2018

کەنیسەی کاسۆلیکی شاری تۆیفن لە سویسرا لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە هاوکاری خۆراکیی بۆ ٥٩٣ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی حەسەنشام و بەحرکە دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٥/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەنیسەی کاسۆلیکی لە شاری تۆیفن لە سویسرا چالاکییەکیان لە کەمپی ئاوارەکانی حەسەنشام بەڕێوەبرد و تیایدا هاوکاری ٣٥٠ خێزانی ئاوارە کرا. هەر لەهەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ئاوارەکان لە بەحرکە هاوکارییەکانی کەنیسەی کاسۆلیکی لە شاری تۆیفنی بەسەر ٢٥٣ خێزاندا دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردی پەیوەندی نێوان رێکخراوە جیهانییەکان و خەڵکی لێقەوما و ئاوارە و پەنابەران لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا.